ناوهڕۆك
تورکمان لە کوردستان
تورکمان ژمارەیەکی کەم لە دانیشتووانی کوردستان پێک دەهێنن، تاکوو ئێستا دەبارەی ڕەچەڵەکییان بە تەواوی ڕوون نەبوەتەوە. بە بیروڕای هەندێک لە نووسەران، تورکمانەکان دەبێت لەنەوەی ئەو سەربازانە بن، کە عوسمانییەکان لەشکریان لێ دروست کرد بوون و بۆ سەندنەوەی عێراق لە دەست سەفەوییەکان هێنابوویان. هەندێکی دیکە لەو بڕوایەدان، کە ئەو کەسانەن لە کاتی خۆیدا لە سەردەمی ئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانیدا، لە کوردستان فەرمانبەر بوون، هەر کەسێکیش بیەوێت ببێ بە فەرمانبەر، دەبێت تورکی بزانێت. لە دوای ڕوخاندنی ئیمپڕاتۆرییەتەکەش، هەر ماوەیە و بە تورکمان ناویان دەرکرد.
سەرچاوەکان
736 بینین